رۆژئاوای كوردستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا 21 مانگ درێژكرایه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ رۆژ ئاوای كوردستان بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژكرایه‌وه‌ بۆ 21 مانگ، ئه‌مه‌ جگه‌ وه‌ی بڕیاردرا كه‌ چه‌ند حاله‌تێكی رێگایان پێبدرێت كه‌ هاتوچۆ بكه‌ن به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌یستن به‌ خزمه‌تگوزاری گشتی.

ێشتر ئیداره‌ی رۆژئاوای كوردستان بۆ رێگریكردن له‌ ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا  له‌ 19/3/2020 بڕیاری قه‌دغه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاند تا 7/4/2020،ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ 21ی ئه‌م مانگه‌ درێژ كرایه‌وه‌.

وه‌ك له‌ بڕیاره‌كاندا هاتووه‌، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌موو حاڵه‌ گشتییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، جگه‌ له‌وانه‌ی ده‌چنه‌ سه‌ر كێڵگه‌ كشتوكاڵییه‌كان و كارگه‌كان، هه‌روه‌ك ده‌رمانخانه‌كان و چه‌ند ناوه‌ندێكی تری خزمه‌تگوزاری له‌ كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ بۆ یه‌كی شه‌و رێگه‌یان پێده‌درێت كار بكه‌ن.

ئه‌م بڕیاره‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ رۆژئاوای كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌.

Back to top button