بە ڤیدیـۆ .. بە چەك هەڵدهكوترێته سـەر دەرمانخانەیەك لە لوبنان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/04/08.jpg)
ئێوارەی دوێنێ یەك شەممە لە لوبنان گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایوە و تیادا دوو چەکداری نەناسراو هەڵیانکوتایـە سەر دەرمانخانەیەکی گەورە لـە ناوچەی شویفات کە 13 کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری دوورە ، لەو ڤیدیۆیەی کە کامیراکانی چاودێری تۆماری کردووە وا دیارە چەکدارەکان بۆ دزینی پارە ئەم کارەیان کردووە و تەنها دوو خولەکی خایاندووە هەروەها دەزگا ڕاگەیاندنەکانی لوبنان ئاماژەیان دا کە کەسی سێیەمیشیان لەگەڵ دابووە و لە نێو ئۆتۆمبێل چاوەڕێ دەکردن ،
س : ستیب نیوز