له سلێمانی پزیشكێك له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان لێی ده‌درێت وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای روونكردنه‌وه ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پزیشكێك له دوای كۆتا هاتنی ده‌وامی فه‌رمی ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه له لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی سلێمانی رێگری لێده‌كرێت و دواتر سوكایه‌تی وپێدهكرێت ئه‌مه‌ش بووه هۆی توڕه‌بوونی پزیشكانی سلێمانی و له‌و چوارچێوه‌یه‌ش کۆمەڵێک پزیشک لە سلێمانی ئاشكرای ده‌كه‌ن كه یەکێک لە هاوکارەکانیان لەلایەن هێزەکانی ناوخۆ هێرشی کراوەتەسەر، وەزیری تەندروستیش داوای لێکۆڵینەوە دەکات.
هه‌ر له باره‌ی رووداوه‌كه وەزیری تەندروستی داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات لێکۆڵینەوە لە رووداوی هێرشکردنە سەر پزیشکەکەی سلێمانی بکرێت و رێکاری یاسایی بگیرێتەبەر.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك”ئەمڕۆ پزیشکێکی پسپۆڕی بێهۆشکاری لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەکەی لە سەنتەری هەرس و جگەری سلێمانییەوە، لە یەکێک لە شەقامەکانی سلێمانی، لەبەر ئەوەی لە دەوام بووە دەدرێتە بەر شەق هه‌ر به پێی زانیاریه‌كان پزیشکەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا کاردەکات و سوکایەتیی پێ کراوە و لێی دراوە.