ئیسرائیلیەك كۆرۆنا بڵاو دەكاتەوە

 

ڕۆژنامەی تایمز ئۆفی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە كە ھاوڵاتیەكی یەھودی دەستگیركراوە بە تۆمەتی بڵاو كردنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا،ئەویش دوای توشبوونی خۆی لە ماڵەوە ھاتۆتە دەرەوەو بەرەو شاری قودس كەوتۆتە ڕێ و ویستویەتی ژمارەیەك ھاوڵاتی دیكەش توشی ڤایرۆسەكە بكات
بەڵام خانەوادەكەی پەیوەندی بە ھێزە ئەمنیەكان دەكەن و دەستگیری دەكەن دواتر دان بەوەدا دەنێت كە ویستویەتی زۆرترین ھاوڵاتی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات
دواتر ھێزەكانی بردویانەتە شوێنی تایبەت بە نەخۆشانی كۆڤید١٩ و لە كۆمەڵگەیان دابڕیوە

Back to top button