ھنری كیسینجر:كۆرۆنا سیستەمی جیھانی دەگۆڕێت

لە وتارێكیدا ھنری كیسینجر كە لە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاوی كردۆتەوە تیشك دەخاتە سەر كاریگەری كۆرۆنا لەسەر سیستەمی جیھانی و ئەوە دەخاتە ڕوو كە گۆڕانكاری گەورە بەسەر سیستەمی سیاسی و ئابوری جیھانی دادەنێت

كیسینجر پێی وایە قۆناغی برسێتی سەردەمی كۆرۆنا تێدەپەڕێت بەڵام بەھۆی لاوازی وڵاتان لە ڕێگری كردن لە بڵاو بونەوەی كۆرۆنا وڵاتانی جیھان بە خۆدا دەچنەوە و گۆڕانكاری دەكەن بەوەش سیستەمی جیھانی دەگۆڕێت
ھاوكات باس لەوە دەكات ھیچ وڵاتێك بە تەنھا توانای ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسەكەی نیە تەنانەت ئەمریكا ش ئەوەش وا دەكات كە وڵاتانی جیھان پێكەوە كار بكەن و گۆڕانكاری لەوێوە دەست پێ دەكات

Back to top button