راگهیێندراوێك له وهزارهتی تهندروستی له بارهی ژمارهی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له 24 كاتژمێری رابردوو
بۆ ئاشكرا كردنی ژمارهی تووش بووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێككارهكانی رێگری له تهشهنهكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا وهزارهتی تهندروستی له راگهیێندراوی ژماره 41 ئاماری تووش بووانی 24 كاتژمێری رابردووی ئاشكرا كرد.
به پێی راگهیێندراوهكهی وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦٣٧٣) هاووڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦٣٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٦٧٩) لە هەولێر، (١٧٥) لە سلێمانی، (٦٨٩) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣١) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٤٧٣٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٣٨) هاووڵاتی.
ههروهها لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٧٢١) پشکنین ئەنجام دراوە، (٥٤٠) هەولێر، (١٢٤) سلێمانی، (٥٧) دهۆك.
دەرەنجام (٤٤) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
• پارێزگای هەولێر (٤١) پۆزەتیڤ، (١٧) ئافرەت، (١٥) پیاو، (٩) منداڵ بە گشت تەمەنەکان، کە دوو لەوان لە قەزای سۆران و سێ لە ناحیەی سیدەکان و یەك لە گوندی ھەڵەجەی بچووك وە ئەوانی تر لە ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی ( کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، ١٢١ی گولان، ژیان، زیلان سیتی) کە زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن وە دووی دیکە پێشینەی گەشتیان ھەبووە.
• پارێزگای سلێمانی (٣) پۆزەتیڤ، ئافرەتن تەمەنیان (٢٨)، (٢٤)، (٢٠) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٤١)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦٣٧٣) هاووڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦٣٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٦٧٩) لە هەولێر، (١٧٥) لە سلێمانی، (٦٨٩) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣١) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٤٧٣٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٣٨) هاووڵاتی.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٧٢١) پشکنین ئەنجام دراوە، (٥٤٠) هەولێر، (١٢٤) سلێمانی، (٥٧) دهۆك.
دەرەنجام (٤٤) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
• پارێزگای هەولێر (٤١) پۆزەتیڤ، (١٧) ئافرەت، (١٥) پیاو، (٩) منداڵ بە گشت تەمەنەکان، کە دوو لەوان لە قەزای سۆران و سێ لە ناحیەی سیدەکان و یەك لە گوندی ھەڵەجەی بچووك وە ئەوانی تر لە ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی ( کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، ١٢١ی گولان، ژیان، زیلان سیتی) کە زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن وە دووی دیکە پێشینەی گەشتیان ھەبووە.
• پارێزگای سلێمانی (٣) پۆزەتیڤ، ئافرەتن تەمەنیان (٢٨)، (٢٤)، (٢٠) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢٧٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (٨٨) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی چونکە لەبەردەم ترسناکیەکی گەورەداین ، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٦ی نیسانی٢٠٢٠