پارێزگای دهۆك: لە72 کاتژمێری داهاتوودا سەرکەوتنی یەکجاری بەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕادەگەیێنرێت
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سنوری پارێزگای دهۆك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه چاره‌سه‌ری پێویستیان وه‌رگرت، دوو رۆژ به‌ر له ئێستا 6 كه‌س له كۆی 12 هاونیشتمانی چاكبوونه‌وه‌و گه‌ڕێندرانه‌وه ماڵه‌وه، به پێی زانیاریه‌كان له 24 كاتژمێری داهاتوو ئه‌وانه‌ی تریش ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه ماڵه‌وه.
به پێی زانیاریه‌كانی دهزگامیدیای خواكوڕك ئێستا له سنوری پارێزگای دهۆك 6 كه‌س له نێو نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ماونه‌ته‌وه، ره‌وشی ته‌ندورستیان جێگره، له چاوه‌ڕوانی دواهه‌مین پشكنین ئه‌گه‌ر نێگه‌تیڤ ده‌ربچێت ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه ماڵ له كاتێكدا كه هه‌ر نه خۆشێك دوای چاك بوونه‌وه‌ی دوو پشنكنینی بۆ ده‌كرێت بۆ دڵنیا بوون، له هی یه‌كه‌م نێگه‌تیڤ بووه‌و نه‌خۆشه‌كان له چاوه‌ڕوانی پشكنینی دووه‌می دڵنیاین بۆ چوونه ماڵه‌وه.
خواكوڕك زانیویه‌تی له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو كه به 72 كاتژمێر مه‌زه‌نده ده‌كرێت دهۆك سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی پارێزگاكه‌ی به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا راده‌گه‌یێنێت ئه‌مه‌ش به هۆی چاره‌سه‌ر بوونی سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كان و پابه‌ند بوونی هاووڵاتییانی سنوری پارێزگای دهۆك به بڕیار و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ.