لێكەوتەی تازیەكەی هەولێر گەیشتە كەركووكیش
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، کەمێکـ پێش ئێستا لەگەڕەکی (دەروازە)ـی شاری کەرکوکـ خێزانێکـ کەپێکهاتوون لەژن وپیاوێکـ و چوار منداڵە بەدوو ئۆتۆمبێلی تایبەت بەهەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە”.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد كە ژنەکە دەکاتە کچی ئەو پیاوەی لەگەڕەکی (کارێزان)ـی هەولێر گیانی لەدەستدا، و بەدزییەوە پرسەی بۆ دانرا وبەشداری پرسەکەی کردووە”.
ئەم دوو تازیەی گەرەكی كارێزان بۆتە هۆكاری كارەساتێكی گەورە و تووشكردنی خەڵكێكی زۆر ئەمەش رۆژانە لێكەوتەكانی دەردەكەوێت”.