وەزارەتی ناوەخۆ قەدەغەی تەواوەتی درێژ دەكاتەوە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/03/رێبه‌ر-ئه‌حمه‌د.jpg)
دوای تەواو بوونی ئەو 48 كاتژمێرە وەزارەتی ناوەخۆی قەدەغەی هاتووچۆی درێژ كردەوە لە چوارچێوەی رێنمایەكانی ئیدارە و پارێزگاكان، لەو چوارچێوەیە وەزیری ناوەخۆ لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانی دا تەواوی وردەكاریەكانی خستە روو لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ نووسراوێكی فەرمیش لەو بارەیەوە وەزارەتی ناوەخۆ خراوەتە روو”.
پوخته‌ی وته‌كانی:
* ماوه‌ی 48 كاتژمێری قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی درێژ ده‌كرێته‌وه.
* كات دراوه به یه‌كه ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی تا 12ی شه‌و بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگار و یه‌كه ئیدارییه‌كان بتوانن رێنماییه په‌سندكراوه‌كانی خۆیان رابگه‌یه‌نن. پێش كاتژمێر 12ی شه‌و هه‌موو ورده‌كارییه‌كان ده‌خرێنه‌ڕوو بۆ هاووڵاتیان.
* سووپاسی هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین، ئێمه سه‌ربه‌رزین به پابه‌ندبوونی ئێوه به بڕیار و رێنماییه‌كان. سوپاس بۆ تیمه‌كانی ئۆپراسیۆن و پارێزگاره‌كان و تیمه‌كانی ته‌ندروستی.
* 18 كاتژمێر هاتوچۆ ده‌بێت به رێكخستن و رێكاری رێكخراوی تایبه‌ت به پارێزگاكان.
* به گشتی له 12ی شه‌و تا 6ی ئێواره به گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی و ئاسانكاری پارێزگاكان رێكده‌خرێت. به‌ڵام له 6ی ئێواره تا 12ی شه‌و هه‌موو جۆره هاتووچۆیه‌ك جگه بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تیمه‌كانی ئه‌منی و ته‌ندروستی قه‌ده‌غه‌یه.
* به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبووان له هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا، كه به‌شداربووانی پرسه‌یه‌كی هه‌ولێر بوون.
* دوای چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسن له پرسهگێڕانهكه، ئه‌و كه‌سانه رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
* 67 كه‌س له‌و پرسه‌یه به‌شدار بوون و ته‌نانه‌ت یه‌كێكیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه سیده‌كان و له‌وێش خه‌ڵكی تووشكردووه.
* به‌داخه‌وه هه‌ندێك له هێزه‌كان ئاڵ‌وگۆڕیان پێكراوه و داوا ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك پابه‌ند بن به راگرتنی ئاڵوگۆڕی هێزه‌كان و ئه‌و كێشه‌یه‌مان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وانیش هاوكار نه‌بوون و بۆ چه‌ند رۆژێك ئه‌و كه‌سانه له بازگه‌كان راگیراون و تیمه پزیشكییه‌كان سامپڵی تێستیان لێ وه‌رگرتوون و به‌و شێوه‌یه رێگه‌یان پێدراوه بێنه ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
* ئێمه وه‌كو خه‌ڵكی كوردستان هه‌میشه مه‌ترسیمان له‌سه‌ر بووه و ئه‌و ترسه له ناخمان هه‌یه، كه بارودۆخی له‌ناكاو هاته‌پێش پێداویستیمان هه‌بێت و كار بۆ دابینكردنی ده‌كه‌ین، ئێمه خه‌ڵكمان دڵنیا كردووه‌ته‌وه، كه كه‌مبوونی خۆراك و ترس له‌و باره‌یه‌وه له ئارادا نییه و پێویست ناكات نرخ گران بكرێت و پێویست ناكات شت له پێداویستی خۆتان زیاتر بكڕن.
![](https://kurdistan24.blob.core.windows.net/filemanager/resources/files/2020/02/viber_image_%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A0-%D9%A0%D9%A4-%D9%A0%D9%A6_%D9%A1%D9%A8-%D9%A2%D9%A0-%D9%A3%D9%A5.jpg)