بۆچی ئاسایشی گه‌رمیان چاوپۆشی له‌ خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات

خواكوڕك

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ مامۆستایانی سلێمانی بڕیاری شكاندنی بایكۆتیان دا و گه‌ڕانه‌وه‌ پۆڵه‌كانی خوێندن له‌ قوتابخانه‌كان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له‌سنوری گه‌رمیان بایكۆت و خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامن و ئه‌مرۆش هێزێكی تایبه‌تی ده‌زگای زانیاری چۆته‌ نێو چه‌مچه‌ماڵ.

ئه‌مرۆ له‌كه‌لار و چه‌مچه‌مال به‌شێوه‌یه‌كی فراوان مامۆستایان رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، بۆ داواكاری مافه‌كانیان له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كیتر وه‌ڵامێك بۆ شكاندنی بایكۆتی مامۆستایانی سلێمانی، به‌ڵام به‌هۆی ترسی به‌رفراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و بێ هه‌ڵوێستی ئاسایشی گه‌رمیان، هێزێكی سوات و هێزێكی تایبه‌تی ده‌زگای زانیاری روویان له‌ شارۆچكه‌كه‌ كرد.

پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی گه‌رمیان له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و باڵی زۆرینه‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی نزیكی له‌ باڵی ناوه‌ندی بڕیار، تا ئێستا له‌ پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌، هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش وایكرده‌وه‌ له‌و ده‌ڤه‌ره‌ ناكۆكی نێوان ئه‌و دوو باڵه‌ تووندتر بێت.

به‌پێی زانیاری پێگه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نزیك له‌ باڵی ناوه‌ندی بڕیار، هۆكاری به‌رده‌وام بوونی بایكۆت و خۆپیشاندانه‌كان له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌شداری باڵی زۆرینه‌ی یه‌كێتی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و بوونی ژماره‌یه‌ك پۆستی ئیداری و پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌ك وه‌زیر.

هه‌وره‌ها ئه‌وه‌ش ئاكرابووه‌، كه‌له‌ ئێستادا باڵی ناوه‌ندی بڕیار ده‌یه‌وێت خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كان به‌رده‌وامی و درێژه‌ی هه‌بێت، تاوه‌كو زیاتر فشار بخرێته‌ سه‌ر باڵی زۆرینه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داهات و پاره‌ی یه‌كێتی و سلێمانی له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ئاشكراببێت.

Back to top button