ژووری ئۆپراسیۆنەكانی كەركووك، پەرلەمانتارەكانی یەكێتی بەدرۆ دەخاتەوە
لەچوارچێوەی ئەو كێشەیەی كە لەنێوان سەربازێك و ئەندام پەرلەمانتارێكی یەكێتی دروست بوو، ئەمرۆ پەرلەمانتار ئهڵماس فازل و رێبوار تهها بۆ داوای لێبوردن لهو هێزهی كه رێگری لێكردن و دهنگیان بهسهرهوه بهرز كردنهوه سهردانی بارهگای لیوای 61ـی سوپای عێراقیان كرد له كهركووك”.
دوای سەردانەكە بەمیدیاكانی یەكێتیان راگەیاندووە كە فەرماندەی لێوای 61 ی سوپای عێراق بریاری داوە كە لێپێچینەوە لە سەربازەكە بكات، بەڵام لەو بارەیەوە ژووری ئۆپراسیۆنەكانی كەركووك دەلێت، ئێمە لێ پێچینەوەمان نەكردووە لە هیچ سەربازێك”.
ژووری ئۆپراسیۆنی كەركووك هەروەها راشی گەیاندوو” ئێمە محاسبەی سەربازەکەمان نەکردوە ئەو ئافرەتە پەرلەمانتارەیش بۆ ئیعتزار هاتوە بۆلامان”.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر دەزگای میدیایی خواكورك لەو بارەیەوە ئاشكرا كردبوو كە هەردوو پەرلەمانتاری یەكێتی بۆ داوای لێبوردن چونەتە سەردانی بارەگای لیوای 61ی سوپای عێراقی”.