تەندروستی سلێمانی : ئەو تیمە ئەمنییەی دایان لە پزیشکەکە دەستگیر کراون
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە رونکردنەوەیەکدا ئاشکرای دەکات هەموو ئهو تیمه ئهمنییه کە ئازاری پزیشکەکەیان داوە تا دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکان دەستبەسەر دەکرێن و هەموو پزشکەکانیش بۆیان هەیە بە باجی پزشکی هاتووچۆ بکەن .
دهقى روونكردنهوهكهى تهندروستى سلێمانى
پاش ئەوەی ئیمرۆ روداوێکی نەخوازراو لە نێوان پزیشکێکی بەرێوبەراتیەکەمان و هێزە ئەمنییەکاندا رویدا٫ دەست بەجێ بەرێز بەرێوبەری گشتی چووە شوێنی رووداوەکە وە لەسەر داوای بەرێزیان لە ئێستادا لیژنەی لێکۆڵینەوە دروستکراوە بە ئەندام بوونی بەرێز( د.هەڤاڵ) سەرۆکی بەشی بێهۆشکاری بە نوێنەرایەتی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و پارێزگای سلێمانی و نوێنەری هێزە ئەمنییەکان و نوێنەری یاسای٫ وە لە ئێستادا سەرجەمی تیمە ئەمنییەکەی روداوەکە دەست بەسەرن تا لێکۆڵینەوە تەواو دەبێت و ئەنجام رادەگەیەنرێت٫ وە لە ئیمرۆوە هەموو پزیشکان تەنها بە باجی پزیشکی خۆیان دەتوانن هاتوچۆ بکەن و بچنە سەر کارەکانیان کە ئێوارە لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی بڵاودەکرێتەوە٫ وە دڵنیای دەدەین وەک بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەسەر مافی پزیشکان و کارمەندان بێ دەنگ نابین و نەبوین.
د.یاد نەقشبەندی
وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی