بۆ بڕیاری کۆتایی ئازاد کردنی زیندانیەکان ، پێویستی بە واژووی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە
ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا ئاماری ئەو زیندانیانەی وا بڕیارە ئازاد بکرێن ، ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات .
ئەو نووسراوە کە ئاراستەی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کراوە ئاماری ئەو زیندانیانەی بە دەستەبەری (کەفالەت) ئازاد دەکرێن لە سنووری هەر چوار سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک – گەرمیان لە خۆ دەگرێت
بە پێی ئەو لیستە هەناردە کراوە ، كۆی گشتی ئازادكردنی زیندانییەکان و ئازادکردنی به مه‌رج له هه‌ر چوار دادگای تێهه‌ڵچوونەوەی هه‌رێمی کوردستان هەزار و 474 كه‌سن کە بەم سێوەی خوارەوەن :
له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر 812 گیراو ئازادكراون و له‌و ژماره‌یه به‌ردانی به مه‌رج 26 كه‌سه.
له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی 440 گیراو ئازاد كراون و له‌و ژماره‌یه به‌ردانی به‌مه‌رج 12 كه‌سه.
له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دهۆك ژماره‌ی ئازادكردنی گیراوه‌كان 170 كه‌سه و 30 كه‌سیان به‌ردانی به مه‌رجه.
له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركووك – گه‌رمیان 21 راگیرا‌و ئازاد كراون له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌وجه‌وان.
هاوکات ئەنجوومەنی دادوەری ئاشکرای دەکات ، پرۆسه‌ی ئازادکردنی زینداننەکان و ئازادكردنی به مه‌رج به‌رده‌وام ده‌بێت و له رۆژانی داهاتوودا ئاماری نوێ بڵاو ده‌كرێته‌وه و بە راگەیاندن دەکرێت .