دەزگای میدیایی خواكوڕك پشت پەردەی ئەم دۆخەی سلێمانی ئاشكرا دەكات.. سلێمانی مەترسیدارە
سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ دەزگای میدیایی خواكوڕك ئاشكرای دەكات كە لە سنوری سلێمانی رێگا بە یەك تیمی رۆژنامەوانی نادرێت راپۆرت لەسەر ئەم دۆحەی سلێمانی بكات، لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەلێت رێگا بە پشكنین نادرێت لە سلێمانی ئەنجام بدرێت، دەلێت لەناو یەكێتی دا بەرپرسانی باڵای یەكێتی باوەرێك دروست بووە كە پشكنین نەكرێت، ئەمەش بۆتە بەربەست لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی”.
سەرچاوەكە ئاشكراشی دەكات ناكۆكی لەنێوان بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و ئیدارەی سلێمانی زۆر هەیە، رێگا بە پشكنینی تەندروستی نادرێت و هاوكاری تیمەكانی تەندروستی ناكرێت، رێگریش دەكرێت لە بڵاو كردنەوەی راپۆرت لەبارەی دۆخی سلێمانی لەمەر بابەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی سەرچاوەكەی خواكوڕك دوا بەدوای ئەوە بەناوی كۆنترۆڵكردنی دۆخی سلێمانی لەژێر ناوی قەدەغەی هاتووچۆ و نەهێشتنی كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئێستا ئیدارەی سلێمانی تەنها رێگا بە میدیاكانی یەكێتی دەدات لەو بارەیەوە راپۆرت بكەن، ئەمەش بۆتە جێگای گومان بۆ میدیاكانی تر و خەڵكی شاری سلێمانی، چونكە رێگا بەوە نادرێت هیچ راپۆرتێك لە سلێمانی ئەنجام بدرێت، جگە لە هەردوو كەناڵی فەرمی یەكێتی ( كوردسات و گەلی كوردستان)
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات لەئێستادا هەوڵێك زۆر هەیە كە سلێمانی بەتەواوی بخەنە ژێر مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەهۆی ئەوەی رێگا بەپشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا نادرێت، لە ئێستادا بەرپرسانی یەكێتی بەتەواوی كۆنترۆڵی زانیاریەكانیان كردووە بۆ ئەوەی هیچ لەبارەی سلێمانی بڵاو نەكرێتەو، وە پشكنینش نەكرێت”.
پێشتر رۆژنامەنووسانی سلێمانی گومانی خۆیان لەمەر پشكنینەكان خستە روو، لەمەر ئەوەی كە بۆچی لە سلێمانی پشكنین ڤایرۆسی كۆرۆنا ناكرێت، ئەو سەرچاوەیە دەلێت، رێگا بە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی نادرێت پشكنین ئەنجام بدات”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانیان ناچار كرد بەوەی رێگا لە تیمە رۆژنامەوانیەكان بگرێت، تەواوی هەواڵ و رووماڵەكان تەنها لەرێگای كەناڵی كوردسات فەرمی یەكێتی بگوازرێتەوە، ئەمەش بۆ ئەوە بووە كە بەهیچ شێوەیەك رێگا بە گواستنەوەی زانیاری نەدرێت”.
خەڵكی سلێمانی بەردەوام لە ترس و دڵە راوێكدان بەو جموجۆڵانەی یەكێتی لەمەر بابەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامی دەدات، وەك كردەیەكی قوربانی سیاسی سەیری خۆیان دەكەن، بەوەی لەم كەیسەشدا دەیانەوێت لەسەر گیانی خەڵكی سلێمانی وا پێشان بدەن كە لە سلێمانی لەژێر كۆنترۆڵ دایە، ئەمە لەكاتێكدایە كە لە سلێمانی رێگا بە پشكنینی زۆر نادرێت نازانرێت رێژەی تووشبوان چەندە”.
سەرچاوەكە دەشلێت، لە ئێستادا سلێمانی وەك كۆریایی باكوری لێهاتووە و بەهیچ شێوەیەك رێگا بە راپۆرت كردن هیچ میدیایەك نادرێت لەمەر كۆرۆنا ڤایرۆسدا دا ئەنجام بدرێت لەم شارە، ئەوە هیچ كە لە ئێستادا بەهیچ شێوەیەك رێگا بە راپۆرتی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانیش نادرێت لەمەر پكشنینەكان”.
هەروەها سەرچاوەكە دەشلێت بەهۆی نەبوونی پشكنین یان وەرگرتنی نەخۆش لە سلێمانی بەهۆی ئەوەی سیاسەت تەداخولی كردووە، وایی كردووە، ژمارەی مردووان لە سلێمانی تا رۆژی مردنی بەدەست بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار نەكرێت ئەمەش بۆتە هۆكاری مردنی سێ كەس لە سنوری پارێزگای سلێمانی”.