بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکوک لە گەڵ بەرپرسی هێزەکانی ئەمریکی لە کوردستان کۆدەبێتەوە .

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک ناردراوە ئەمڕۆ دووشەممە نوری حەمە عەلی بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکوک ، بۆکۆبوونەوەیەکی تایبەت پێشوازی لە “عەمید ئیسکات هێلدن ” بەرپرسی پەیوەندییەکانی هێزەکانی ئەمریکایی لە هەرێمی کوردستان دەکات .

 

لەو کۆبوونەوەدا عەمید ئیسکات ‌هێلدن و شاندی یاوەری دوا پێشهاتەکانی ناوچەیی تایبەت بە دۆخی کەرکوکیان لە گەڵ نوری حەمە عەلی فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای کەرکوک خستە بەر باس  و لێکۆڵینەوە .

 

بە پێی زانیارییەکان بەشێکی گرینگی دیدارەکە بەهۆ ی بارودۆخی ئەمنی و هەستیاری کیشەی کەرکوک بە راگەیاندن نەکراوە .

 

Back to top button