ئاماری مردن بە کۆرۆنا لە ئیسپانیا 13 هەزار کەسی تێپەڕاند

 

تا ئێستا لە وڵاتی ئیسپانیا بە هۆی تەشەنە کردنی ڤایرۆسی کۆڤید 19 زیاتر لە 13 هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە .

 

ئامارەکان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو باس لەوە دەکەن لەو ماوەدا 637 کەس بەو پەتایە مردوون .

 

بەرپرسانی ئیسپانیا هاوکات ڕایانگەیاندووە سەرەڕای مردنەکان بەڵام رێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە چاو رۆژانی رابردوو کەمی کردووە .

 

تا ئیستا لە ئیسپانیا زیاتر لە 135 هەزار کەس تووشبووی ڤایرۆسی کۆڤید 19 بوون .

Back to top button