رێنمایی و ئاسانکاری یاسای قەدەغەی هاتووچۆی هاووڵاتیان لە هەولێر ڕاگەیاندرا
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ، چۆنیەتی ڕێنمایی و ئاسانکارییەکانی بەردەوامی قەدەگەی هاتووچۆی هاوولاتیانی لە شاری هەولێر بەم شێوەی خوارەوە ڕاگەیاند
جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بە گوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکو 6ی ئێوارە مارکێت و نانەواخانەکان کراوە دەبن و بڕیارەکەش تاوەکو 10ی نیسان بەردەوام دەبێت.
نانەواخانە و مارکێتەکان و لە 8ی بەیانی بۆ8ی ئێوارە کراوە دەبن
بەنزینخانەکان لە 8ی بەیانی بۆ6ی ئێوارە کراوە دەبن
دەرمانخانەکان بەردەوام کراوە دەبن
عەلوەکان لە 12ی شەو بۆ 12ی نیوەرۆ کراوە دەبن
غازفرۆش و میوە و سەوزەفرۆش و گۆشتفرۆش لە 6ی بەیانی تاوەکوو12ی نیوەڕۆ
بارکردنی غاز و سەردانی کێڵگە و گواستنەوەی کەلوپەلی کۆگاکان له 12ی شەو بۆ 6ی بەیانی
وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەران لە 8ی بەیانی بۆ 2ی نیوەڕۆ
لە کاتژمێر 6ی ئێوارە بۆ 12ی شەو پیادە و ئۆتۆمبێل قەدەغەیە وەکوو قەدەغەی 48کاتژمێری