وەزارەتی تەندروستی سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای ڕاگەیاند

 

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەریمی کوردستان ، 3 حاڵەتی نوێی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئاشکرا کرد لە پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەی حاجی ئاوا و بازیان .

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکە

 

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە سێ ئافرەتن دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەی حاجی ئاوا و ناحیەی بازیانن، دوویان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و یەکێکی تریان پێشنەی گەشتی دەرەوەی وڵاتی هەیە.

 

وەزارەتی تەندروستی

٦ نیسان ٢٠٢٠

Back to top button