حکومەتی عێراق پارە دەداتە هاووڵاتیانی کەم داهات
لە کۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی دارایی عێراقدا کە بە سەرۆکایەتی د. فواد حسێن بەڕێوە چوو ، تاوتوێی پێدانی بڕەپارەک کرا بۆ هەژاران لە سەردەمی بەردەوامی کەرەنتینەدا .
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێرقدا کە بە ئامادەبوونی وەزیرانی پلاندانان، بازرگانی، پیشەسازی و کانزاکان، کشتوکاڵ ، کار، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراقی و ژمارەیەک راوێژکار و بەرپرسانی دیکەی پەیوەندیدار بەڕێوەچوو ، سەرەڕای تاوتوێی پلانی بەردەوامی بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا باس لە ڕێوشوێنێکی گونجاو کرا بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی ئەو هەژارانەی لە کاتی کەرەنتیندا داهاتیان سنووردارە .