د. سەباح هەورامی : شازدە کەسی دیکە لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەوە

 

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایدەگەیەنێت بە خۆشحاڵییەوە 16 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دوای وەرگرتنی چارسەر و چاودێری پزشکی ، لە دوای پشکنینی کۆتایی دەرکەوت بەتەواوی چاک بوونەتەوە .

 

نەخۆشەکان لە دوای دڵنیایی تەواو گەڕاونەتەوە سەر ژیانی ئاسایی رۆژانەی خۆیان .

 

لە کاتی سەرهەڵدانی کۆرۆنا لە سلێمانی تا ئیستا 78 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە

Back to top button