کیوی سودی سەرسورهێنەری بۆ تەندروستی مرۆڤ

خواردنی میوەی كیوی زۆر سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ.

خواردنی کیوی لە چەندین نەخۆشی مرۆڤ دەپارێزێت، گرنگترین سوودەكانیشی بریتیین لەمانەی خوارەوە.

۱. كرداری هەرس چاڵاك دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵێكی كاریگەر دەبینێت لە دابەزاندنی كێشدا.

۲. دژی نەخۆشییەكانی دڵەو پەستانی خوێنیش ڕیك دەخات.

۳. رۆڵێكی كاریگەری هەیە، لەپاككردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوییەكان.

٤. كیوی توانای پاراستنی پێستی هەیە لە شێرپەنجە.

٥. ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا كەم دەكاتەوە.

٦. بەرگری لەش زیاد دەكات.

۷. بەرگری لە پێست دەكات، چونكە كیوی بڕێكی زۆر ڤیتامین (C، E) و دژە ئۆكسانەكانی تێدایە، پێست لە چرچ بوون دەپارێزێت.

Back to top button