کریستیانۆ رۆناڵدۆ ریکۆردێکی خراپی لە سێریائەی تۆمار کردووە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵکاری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا لەو کاتەوەی پەیوەندی بەم یانەیە کردووە نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بە لێدانی راستەوخۆ بکات.

ماڵپەری فتبۆل ئیتاڵیا بڵاویکردووە دۆن لەوەتەی پەیوەندی بە خانمە پیرەکەوە کردووە لە کۆی 39 هەوڵی بە لێدانە راستەوخۆکان نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بکات، واتە 25 هەوڵی بەر دیواری بەرگری کەوتووە و یازدەیان گۆڵپارێزەکان گەڕاندویانەتەوە و هەروەها یەکیان بەر ستون کەوتووە و دووشیان ئاراستەی دەرەوەیان گرتووە، بۆیە لە ئیتاڵیا ئەو یاریزانە زۆر بێ بەختە.

کریس لەو کاتەی یاریی بۆ مانچێستەر یونایتد کرد 13 گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ کرد بوو و هەروەها لەگەڵ ریال مەدرید 32 گۆڵی بە لێدانی راستەوخۆ کرد بوو.

Back to top button