گەڕەكی كارێزان كەرەنتینە كرا

دوای ئەوەی بەھۆی دوو پرسە زیاتر لە 70 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، بڕیاردرا لەمڕۆوە گەڕەكی كارێزانی ھەولێر كەرەنتینە بكرێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانى (خواكوڕك)، ئەمڕۆ سێ شەممە، گەڕەکی کارێزان لە ھەولێر کەرەنتین کرا، سەرجەم ڕێگاکانی دەرچوون و ھاتنەناوەوەی گەڕەکەکە داخراون.

بڕیارە وایه كاتژمێر 10:00 به‌یانی ئه‌مڕۆ، تیمەکانی تەندروستی بچنە نێو گەڕەکەکە و دەست بە پشکنینی دانیشتوانی گەڕەکەکە بکەن.

بەگوێرەی دوایین ئاماری تەندروستی تا ئێستا 277 كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەنێویاندا 3 حاڵەتی مردن ھەیە.

 

 

Back to top button