وەزارەتی تەندروستی: لە هەولێر پێنج حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆمار كرا

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە ئەنجامی پشكنیینەكان پێنج تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆمار كرا.

لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی ئاشكرا كراوە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكران، كە ئافرەتێك لە گوندی كانی گەلی و دوو ئافرەت و پیاوێك و منالێك لە گەرەكی ٩٤ی باداوە، هەموویان بەركەوتەی تووشبووەكانی هەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەكی كارێزانی شاری هەولێرن.

بەمەیش كۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 285 تووشبوو لەگەڵ 105 چاكبووە و دوو كەس گیانی لە دەست داوە

 

Back to top button