هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له هه‌ستیارترین بنكه‌ی سه‌ربازی عێراق كشانه‌وه
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی له ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی ده‌ستپێكردووه له عێراق و بڕیاره بنكه‌ی سه‌ربازی “ئه‌بوغرێب”یش راده‌ست بكاته‌وه.
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە کە پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بنکە سەربازییەکە رادەستی هێزەکانی عێراق بکرێت و هێزەکانی هاوپەیمانان لەو بنکەیە بە تەواوی بکشێنەوە.
ئەوە شەشەمین بنکەی سەربازییە لە عێراق کە هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تێیدا دەکشینەوە و رادەستی هێزەکانی عێراق دەکرێن.
كشانه‌وه‌ى هێزه هاوپه‌یمانه‌كان له سه‌ربازگه‌كانى عێراق مشتومڕێكى زۆرى دروست كردووه و هه‌ندێك له‌لایه‌ن شیعه‌كان به سه‌ره‌تاى هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا ده‌زانن بۆ سه‌ر میلیشیاكانى شیعه، به‌ڵام هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دووپاتى ده‌كاته‌وه، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێك بووه كه پێشتر له‌گه‌ڵ عێراق واژووى له‌سه‌ر كراوه.