هەولێر و بەغدا لەپیشوازی فرانسوا ئۆلاند

خواكوڕك
 
لەكاتی سەردانی فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق، هیچ به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا نابینرێت بۆ  پێشوازیكردنی لەسەرۆكی فەرەنسا و هاتنی ئۆڵانیش بۆ ناو بەغدا دوور بووە لە هەر ئەتەكیەتێكی پرۆتۆكۆلی دیپلۆماسی.
 
ئەمە بەپێچەواونەوە لەهەرێمی كوردستان جگە لە گرینگی دان بە شێوازی پرۆتۆكۆلی دیپلۆماسی، بە فەرە رەنگی و لە كەشێكی ئارامدا پێشوازی لێكرا.
 
بەگوێرەی زانیاریەكان هەر ئەمرۆ لە پایتەختی عێراق، سێ تەقینەوە لەناوچە سەدر روویدا، ئەمەش لەكاتێكدا بوو، كە سەرۆكی فەرەنسا لەبەغدا بوو.
 
بەگوێرەی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی، بەغدا توانای پاراستنی ئەمنیەتی نیە، تا بتوانێت بەشێوەیەكی پرۆتۆكۆلی دیپلۆماسی پێشوازی لە میوانانی وڵاتەكەی بكات، چاودێرانی سیاسی پێشیان وایە، بەرپرسانی عێراق لەناوچەی سەوز قەتیس و گۆشەگیر بوونە لەبەرێوەبردنی وڵات، توانای ئەمنیەتی بەس ئەوناوچەیەیان هەیە، بۆیە ئەوە چەند ساڵێكە هیچ پرۆتۆكۆلێكی دیپلۆماسی لە بەغدا جێبەجێ ناكرێت.
 
شایانی باسە هەر ئەمرۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسه‌ باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ رێوره‌سمێكی هێژا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پێشوازییان له‌ سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا كرد و زۆرێك له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی ده‌ستی تیرۆری داعش به‌شداری رێوره‌سمه‌كه‌ ببوون، له‌وانه‌ دایكه‌ عایشه‌ كه‌ به‌ دایكی شه‌هیدان ناسراوه‌ و منداڵانی هۆجام سورچی، كه‌ پاش به‌ دیلگرتنی له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌، چه‌كدارێكی كوردی ناو ئه‌و رێكخراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی هۆڤانه‌ سه‌ری ئه‌و پیشمه‌رگه‌یه‌ بڕی ئەمە حگە لەوەی لەلایان منداڵان و پێكهاتە جیاوازەكانیش لەپێشوازی سەرۆكی فەرەنسا بوون.
Back to top button