بەڕێوەبەرى تەندروستى دهۆك: هۆشداری ده‌دات پێویسته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژبكرێته‌وه
بەڕێوەبەرى تەندروستى دهۆك رایدەگەیەنێت، ژماره‌ی توشبووان ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌بێت و هێشتا دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵ نیه و پێویستە قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ به‌رده‌وام بێت.
د.نزار عیسمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات، تا ئێستا دۆخه‌كه باشه، به‌ڵام ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌ی توشبووان له‌كوردستان زیاتر ده‌كات و مه‌ترسیه‌كه بونی هه‌یه.
ئاماژە بەوە دەکات، تا ئێستا له‌شاری دهۆك (1195) پشكنین بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی كۆرۆنا كراوه، زیاتر له هه‌زار و (400) كه‌س كەرەنتین كرابوون و ئێستا (640) له‌و ژماره‌یه ماونه‌ته‌وه.
100 ئامێرى هەناسەدانى دەستکردنمان هەیە
وتیشى: “تائێستا لە دهۆك (12) حاڵەتى توشبوو بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش حەوت کەسیان چاکبونەتەوە، بەڵام له‌ناو شاری دهۆك و له‌قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ر به‌و پارێزگایه چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك و سه‌نته‌رێك ئاماده‌كراوه، هه‌م بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی گومان ده‌كرێن و پشكنینیان بۆ ده‌كرێت تا پشكنینه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، هه‌م بۆ توشبووه‌كان، له‌ناو سه‌نته‌ری دهۆك-یش سه‌د ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه واته خوانه‌كرده ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كان به‌رزبونه‌وه تا سه‌د كه‌سیش پێویستیان به‌و ئامێره هه‌بێت ئێمه هه‌مانه، به‌ڵام له‌و ژماره‌یه تێپه‌ڕێت قورس ده‌بێت”.
بەڕێوەبەرى تەندروستى دهۆك لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان ڕۆژ به‌ڕۆژ له هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ڕوو له‌زیادبوونه و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمیش ڕۆژ به‌ڕۆژ دۆخیان سه‌ختر ده‌بێت و ژماره‌ی توشبووان زیاتر ده‌بێت بۆیه هێشتا مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌م نه‌بۆته‌وه.”
هێشتا دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵ نیه
د.نزار عیسمه‌ت ده‌ڵێت: “به‌بڕوای من هێشتا قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ به‌رده‌وام بێت زیاتر لەو کاتەى دیاریکراوە (10/4)، چونكه ژماره‌ی توشبووان ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌بێت و هێشتا دۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵ نیه، به‌بڕوای من پێویستە هه‌ر ده ڕۆژ جارێك قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژبكرێته‌وه تا دۆخه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كرێت”.