كه‌شناسی هه‌رێم: شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ .. سبه‌ی چوار شه‌ممه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ سلێمانیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى پارێزگاكه‌ ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، له‌ دهۆك ئاسمان نیچمه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى پارێزگاكه‌دا په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

لە هەولێر و دهۆك بەرزترین پلەکانی گەرما، 22 و سبەی 21 پلە دەبێت.

لە سلێمانی، بەرزترین پلەکانی گەرما 22 و سبەی 20 پلە دەبێت، لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 25 و سبەی 24 پلە دەبێت.

 

Back to top button