سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای سلێمانی: دەستتان خۆش

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و باسی دوایین رێکارەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد.

بەپێی راگەیێندراوی راگەیاندنی پارێزگاری سلێمانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا “نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێزانین و پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگای سلێمانی، یه‌كه‌ كارگێڕیه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی، هێزه‌كانی ناوخۆ، ئاسایش، پێشمه‌رگه ‌و ته‌واوی داموده‌زگە خزمه‌تگوزاریی و كارگێڕی و ئارامی و دارایی و ئابوورییه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌ربڕی.

هەروەها پارێزگاری سلێمانی، سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی و لیژنه‌ی باڵای ئۆپەراسیۆنه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای بۆ ده‌ربڕین و له‌ دوا رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دڵنیایكردنه‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

Back to top button