لە ناو گەڕەکەکانی هەولێر پشکنین بۆ هاووڵاتیان دەکرێت
د. سەرھەنگ جەلال، بەڕێوەبەری خۆپارێزی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێرلە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات هەڵمەتی پشکنین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو گەڕەکەکانی هەولێر دەستی پێکردووە .
هاوکات سەرهەنگ جەلال ئاشکرای دەکات لە بەر مەترسی ئەوەی بەشداربوانی دوو پرسەکەی کارێزان چووبنە چەندین گەڕەکی تری هەولێر، لە ئیستا لە 11 گەڕەکی هەولێردەست کراوە بە پشکنین و هەر لە گەڕەکی کارێزان تا ئێستا زیاتر لە 300 نمونە پشکنین ئەنجام دراوە ، بڕیاریشە پشکنین بۆ هەموو بەشداربووانی پرسەکان بکرێت .
د. سەرهەنگ جەلال هەروەها دەڵیت بە لەبەر چاو گرینی ئەو دۆخەی ئیستا ئەگەر تووشبووان ژمارەیان زۆر بێت کەرەنتین کردنی گەڕەکەکانیش لە پلان دایە .
لە کۆتاییدا ئاشکرای دەکات ، ژمارەی زۆری تووشبووان کە ڕاگەیەندراون هەموویان لەو دوو پرسەدا بەشدار بوون .
بەھۆی بەرێوەبردنی دوو پرسە و سەرەخۆشی لە گەڕەكی كارێزان 82 كەس لە سنووری پارێزگای ھەولێر لە ئیستادا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان .
لە ئێستادا کۆی گشتی تووشبووان لە هەولێر گەیشتۆتە 138 کەس و 20 کەسیش چاک بوونەتەوە