ترەمپ : لە یەک رۆژدا 125هەزار کەس پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت

 

دۆناڵد  ترەمپ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە درەنگانی شەوی دووشەممە بەرێوەی برد ، جەخت دەکاتەوە لەوەی ئەمریکا هەفتەیەکی قورسی لەبەردەمدایە گوتیشی  “ئەگەری هەیە  لە قورسیش ، قورستر بێت ، چونکە چاوەڕوانی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی ژمارەی توشبووان بە کۆڤید 19 لە ئارا دایە .

 

هەروەها دەڵێت : لە ئێستادا ڕۆژانە پشکنینی تەندروستی بۆ 125 هەزار کەس دەکرێت و  “تا ئێستاش یەک ملیۆن و 790 هەزار پشکنین ئەنجام دراوە .

 

 

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمریکا لە ئێستادا لە ڕیزبەندیی یەکەمی  جیهانیدا ، لە ڕووی رێژەی  توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە گەیشتۆتە زیاتر لە 363 هەزار کەس لە هاوولاتیانی ئەمریکی .

 

وەزارەتی تەندروستی ئەمریکاش هاوکات ئامژەی بەوە کردووە لەو ژمارەیە زیاتر لە 19 هەزار کەس چاكبوونەتەوە و زیاتر لە 10750 کەسیش بەهۆی ئەم پەتایەوە لە ئەمریکادا گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button