ڤیدیۆ: مەسروور بارزانی, هەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا بەردەوام دەبێت

خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆكی فەرەِنسا گەیشتە هەولێر‌و لە لایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا, بەرەكانی جەنگیان لە میحوەری خازر بەسەر كردەوە, لە سەر چیایی زەردك راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەربارەی سەردانی سەرۆكی فەڕەنسا بۆ هەرێمی كوردستان و بەسەركردنەوەی سەنگەرەكانی پێشمەرگە گوتی “سەردانی فرانسوا ئۆلاند سەرۆك كۆماری فەڕەنسا، نیشانەی پێزانینی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەتی‌ سەرۆكی فەرەنسایە بۆ قوربانییەكانی گەلی كورد بە تایبەتی پێشمەرگەی كوردستان كە بووە پێشەنگ لە تێكشكاندنی تیرۆریستان.

(مەسروور بارزانی ) راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كە یاوەری شاندی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا بوو سەنگەرەكانی پێشمەرگەیان بەسەركردەوە‌, بە میدیاكانی گوت:” فەڕەنسا خۆی بووەتە ئامانجی تیرۆریستان و زیانێكی زۆریان لە دەست تیرۆر بینیووە ،ئەمڕۆش سەرۆكی فەڕەنسا هاتووەتە بەرەكانی شەڕ بۆ ئەوەی هەم رێزی خۆیان بۆ پێشمەرگە بنوێنن و هەم پاڵپشتی و پشتیوانی پێشمەرگە و گەلی كوردستان بكەن”.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا مەسرور بارزانی دەڵێت:” ئێمە باوەڕ ناكەین شەڕی تیرۆر بەم زووانە كۆتایی بێت،تەنانەت لە رووی سەربازی و سیاسیشەوە داعش تیكبشكێنرێن، مەترسی تیرۆر بە شێوەیەكی دیكە بەردەوام دەبێت ،بۆیە هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و فڕەنسا لەو بوارەدا بەردەوام دەبێت.
شایەنی باسە فرانسوا ئۆلاند بۆ جاری دووەمە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات, وێڕای پشتگیری بەردەوامی وڵاتەكەی بۆ پێشمەرگە یەكەمین سەرۆك وڵاتە بەرەكانی جەنگ بەسەردەكاتەوە.

Back to top button