د. سەباح هەورامی : پلازمای خوێنی چارەسەرکراوانی کۆرۆنا کاریگەری ئەرێنی هەیە بۆ نەخۆشەکان

 

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ، تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دوای ئەوەی چاک دەبنەوە ، پلازمای خوێنەکەیان بۆ چارەسەری تووشبووان تا ئێستا وڵامێکی ئەرێنی هەبووە .

 

ئەو زانیارییەش کاتێک ئاشکرا بوو کە پزیشکانی بە شی تەندروستی لە سەر ڕەزامەنی یەک لە چاک بۆوەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، خوێنیان لێ گرت و پلازمای خوێنەکەیان وەک چارەسەر لە سەر چەند نەخۆش بەکار هێنا .

 

هاوکات باس لەوە دەکات لە ئێستادا زۆر تایبەتتر پلازماکە بۆ نەخۆشێکیتر بە کار هاتووە و چاوەڕێی کاردانەوەیین ، ئەگەر بێت و کاردانەوەی باش بێت بۆ نەخۆشەکانیتریش بە کاری دێنین .

 

لە کۆتاییدا د.سەباح هەورامی گووتی ، پزشکانی چێنی سەردانی نەخۆشخانەکانیانکردووە و دەستخۆشیان ئاراستە کردوویین و بە بیرۆکەیەکی سەرکەوتوو ناویان هێناوە .

Back to top button