لە دوای 3 مانگ یەکەم جارە هیچ حاڵەتێکی گیان لە دەست دان تۆمار نەکرا لە چیـن

 

ئەمڕۆ سێ شەممە لێژنەی تەندرووستی نیشتیمانی چین ئاماری ڕۆژانەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بۆ یەکەم جارە دوای سێ مانگ هیچ حاڵەتێکی گیان لە دەستدان لەم ووڵاتە تۆمار نەکرا .

 

هاوکات  ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا لە ماوەی 24 کات ژمێری ڕابردوو لە هەموو ناوچەیەکی چین گەیشتە 32 کەس و هەموویان لە دەرەوەی ووڵات گەڕاونەتەوە ، لەم بارەیەوە لێژنەی تەندرووستی نیشتیمانی ئاشکرای کرد هیچ حاڵەتێكی تووشبون لە چەقی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە شاری هـوبی تۆمار نەکراوە

Back to top button