تەمەنی 60 ساڵە .. لە ترسی کۆرۆنا خۆی بەدەستەوەدا و چارەسەرێکی جەرگبڕی هەڵبـژارد

 

دوای چەندین هەفتە ژیان لە نێو ترس و تۆقین لەوەی تووشی ڤایرۆسی کۆرونا ، ژنێکی هێندی بەناوی سانتوش کـاوەر تەمەن 60 سـاڵ لە شاری فاجـوارای هەرێمی بەنجاب کە دەکەوێتە باکووری هندستان خۆی ڕادەستی ترسەکانی کرد و بڕیاری خۆکوشتنی دا

 

پۆلیسی ناوچەکە گوتی قوربانیەکە دوای ئەوەی هەستی بە ژانێك کردووە لە قـوڕگی و لە ترسی تووشبون بە کۆرۆنـا هەڵساوە بە خواردنی حەبی سیلفۆسی زیندەوەر کوژ و خۆی کوشتووە هەر چەندە پـزیشکان هەواڵیان پێ داوە کە تەندرووستە و هەڵگری ئـەم ڤایرۆسە نییە و تەنهـا هۆکردنێکی سووکی هەیە لـە قوڕگی بەڵام نەیتوانی بەسەر ترسەکەی زاڵبیت .

Back to top button