وەزارەتی ناوخۆ : بە کورتە نامە مۆڵەتی هاتووچۆ دەداتە هاووڵاتیان
وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت ئەو کەس و خێزانانەی لە رێگای ئۆنلاینەوە فۆرمی گەڕانەوەیان پڕکردۆتەوە ، بە کورتە نامە ئاگادار کراونەتەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی 24 کاتژمێردا گەشتی خۆیان دەست پێبکەن .
هاوکات ئاشکرای دەکات ئەو کورتە نامەیە وەک بەڵگەیەک بەکار دێت تا کاتی گەیشتنەوە بۆ شوێنی دیاری کراو .