شینزو ئابێ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ( یابان ) ئەمڕۆ سێشەممە باری نائاسایی لە وڵاتەکەی راگەیاند
یابان یەک ترلیۆن دۆلار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان دەکات
شینزو ئابێ ئەمرۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە تۆکیۆ باسی تەشەنەکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی(کۆڤید -19) ی کردو هاووڵاتیانی لەو مەترسییە ئاگادار کردەوە ..
رۆیتەرز ئاشکرای دەکات شینزو ئابێ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ئەمڕۆ سێشەممە باری نائاسایی لە ولاتەکەیدا ڕاگەیاندووە بۆ ڕێگری لە تەشەنە کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، هاوکات پلانێکی بووژانەوەی ئاشکراکردوە کە بە گەورەترین بڕە پارە لە جیهاندا پێناسەی دەکات بۆ کەمکردنەوەی زیانە ئابوریەکانی سەردەمی کۆرۆنا
شینزۆ ئابێ دەسەڵاتێکی زیاتر دەداتە کاربەدستان بۆ گوشار خستنە سەر هاووڵاتیان بۆ ئەوەی لە ماڵەکانیان بمێننەوە .
باری نائاساییەکە کە هەتا 6 ی مانگی پـێنج بەردەوام دەبێت، بەسەر تۆکیۆی پایتەخت و 6 هەرێمی دیکەدا دەسەپێنرێت ، کە 44% ی کۆی دانیشتوانی ژاپۆن دەکات.
لە کۆتاییدا شینزو ئابێ گوتی ئێستادا زۆر گرنگە هەر تاکێک لە ئێمە شێوازی ژیانی رۆژانەی خۆی بگۆڕێت، وە ئەگەر هەریەکێکمان بتوانێت بەلای کەم رێژەی بەریەککەتن لەگەڵ ئەوی تردا بەلای کەم بە ڕێژەی 70-80% کەمبکاتەوە، ئەوا لە ماوەی دوو هەفتەدا ژمارەی تووشبووان بە پەتاکە بە ئەندازەیەکی زۆر کەمدەبێتەوەو دەتوانین کارئاسانی لە باری نائاساییدا بکەیین بۆ هاووڵاتیان