پێنج هاووڵاتی گەڕەکی کارێزانی هەولێر دەستگیر دەکرێن

هێمن قادر، گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێرلە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات لە سەر سکاڵای داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 5 هاوولاتی  دوو پرسەکەی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێر دەرچووەچوونکە ئەوان هاندەری بەرێوە چوونی ئەو پرسەیە بوون لە سەردەمی  کۆرۆنادا و لە سەردەمی قەدەغەی هاتووچۆدا .

 

هاوکات گوتەبێژی ژووی ئۆپەراستۆنەکانی هەلێر دەڵێت ئەو کەسانەی بڕیاری دەستگیر کردنیان بۆ دەرچووە ، چەند کەسێکیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنان و لە ژێر چاوەدێریدان ، بەڵام دوای چاک بوونەوەیان دەستگیر دەکرێن و سزای یاسایی دەدرێن .

 

ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر بڕیاری دا بە کەرەنتینە کردنی کەڕەکی کارێزان .

Back to top button