هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی لایەنەكان دەست پێدەكاتەوە
خواكوڕك
دوای كۆتا هاتنی گەڕی یەكەمی دانوستانەكان بە دەستپێشكاری پارتی وا بڕیارە گەڕێكی دیكەی دانوستان دەست پێبكاتەوە, ئەندامێكی سەركردایەتی پارتیش دەڵێت:” لەچەند رۆژی ئایندە گەڕی دووەمی كۆبونەوەی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان دەستپێدەكات”.
فازڵ بەشارەتی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند “لەم هەفتەیەدا وەفدی دانوستانكاری پارتی بەرنامەرێژی دەكات بۆ سەردانكردنی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان”.
بەشارەتی گوتوشیەتی ” كۆبونەوەی وەفدی پارتی لەگەڵ حزبەكان هەمو ئەو بەستەڵەكەی شكاند كە لەنێوان لایەنەكاندا هەبوو، بەتایبەت كەماوەیەكی زۆر بو پارتیو گۆڕان هیچ كۆبونەوەیەكیان ئەنجام نەدابوو.
لەكۆتایشدا ئەندامی سەركردایەتی پارتی گوتی:” وەفدی دانوستانكاری پارتی سەرنجو تێبینیەكانی حزبەكانی گەیاندۆتە مەسعود بارزانی, لەچەند رۆژی ئایندە گەڕی دووەمی كۆبونەوەی لایەنەكان دەستپێدەكەنەوە بۆ رێكەوتن لەسەر هەمو ئەو خاڵە ناكۆكانەی لەنێوان لایەنەكاندا هەیە”.