سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی ده‌كات دوای ده‌ست خۆشی بەڵێنیدا بە هاوكاری و دابینكردنی پێداویستییەكانی بەڕێوەبەرایەتیه‌كه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگای ڤیدیۆ كۆڵه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی قسه‌ی كرد‌و له ره‌وشی ئه‌منی پارێزگاكه‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كۆلیه‌وه‌و له میانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه دەستخۆشیی لە بەڕێوەبەر و ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی ڤیدیۆییدا، لەگەڵ عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستخۆشیی لە بەڕێوەبەر، ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كرد، لە بەرامبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان لە پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو پەیوەندییە ڤیدیۆییەدا لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەڵێنی دا بە هاوكاری و دابینكردنی پێداویستییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و داواشیكرد وەكو هەمیشە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا، پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی بن.