داعش له‌ سنوری كه‌ركووك هێڕشی كرده‌ سه‌ر سوپای عێراق

دوای ئه‌وه‌ی جوله‌ی هاتوچۆ له‌ زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌كرا، له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركووك پاشماوه‌كانی داعش هێڕشیانكردۆته‌ سه‌ر سوپای عێراق دوای رووبه‌روو بوونه‌وه‌ سێ سه‌ربازی عێراقیان رفاندوون،به‌ره‌و شوێنێكی نادیار بردویانن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ قه‌زای دوبزی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوك په‌لاماری سوپای عیراقیاندا له‌ ئه‌نجامجا ئه‌فسه‌رێك و دوو سه‌ربازی سوپای عیراق له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ فڕێندراون.

له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان كشاونه‌ته‌وه‌، بۆشایی ئه‌منی دروست بووه‌و پاشماوه‌كانی داعش ناو به‌ناو په‌لاماری سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ده‌ن.

Back to top button