له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی پێشێلكاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رۆژنامه‌نووسێك له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركرا
دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسێك له سلێمانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوده‌كاته‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت خه‌لكێكی زۆر پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆ پارێزی نه‌بوونه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیر كرا.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك رۆژنامه‌نووس زریان محه‌مه‌د كه به فریلانس له چه‌ند ژێده‌رێكی هه‌واڵ كارده‌كات،له‌سه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه تێیدا پابه‌ند نه‌بوونی هاووڵاتیانی ده‌رخستووه له لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه ده‌ستگیر كراوه.
له باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاندووه: ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووس زریان محه‌مه‌د به كه‌فاله‌ت ئازاد بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ده‌ستگیركراوه به‌رای ئێمه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه ده‌ره‌كه‌وێت خه‌ڵێكی زۆر كۆبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش پێچیهوانهی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنایه.