له‌ ئه‌مریكا مردن به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا 11 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهان بڵاو بووه‌وه‌ ئه‌مریكا یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ زۆرترین توشبووی تێدا تۆمار كرا، زانكۆی “جۆنز هۆبكنز”ی ئەمریكایی ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەوانەی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستدا، 11000 كەسی تێپەڕاند.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، زانكۆی “جۆنز هۆبكنز”ی ئەمریكایی، ئامارێكی نوێی لەبارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی زیاتر لە 11 هەزار كەس كرد.

زاكۆكە دەڵێت”ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكادا گەیشتۆتە 368533 كەس، ئەوانەی نەخۆشییەكەشیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە 19972 كەسن.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرێك لە وڵاتانی جیهانی ناچاركرد سنورەكانیان دابخەن، گەشتە ئاسمانییەكانیان ڕابگرن، قەدەغەكردنی هاتووچۆ بسەپێنن، پرۆسەی خوێندن ڕابگرن، زۆرێك لە چالاكییەكان هەڵبوەشێننەوە، ڕێگە لە گردبوونەوە گشتییەكان بگرن، و مزگەوت و كڵێساكان دابخەن.

Back to top button