كۆرۆنا ئێران لە بیری ئەمریكا ناباتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند وێڕای بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا،بەڵام چاودێری وردی ئێران دەكەین لە عێراق و لێناگەڕێین دژی بەرژەوەندیەكانمان بجوڵێتەوە
مورگان ئورتاگۆس وتەبێژ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند كە ھێرشی گروپە میلیشیاكانی نزیك لە ئێران لە ناو عێراق بۆسەر ھێزەكانی ئەمریكا ڕاستەوخۆ ئێران لێی بەرپرسە و وەڵامیان دەدەینەوە بە توندی
ئەو وتەبێژە ھیوای خواست ئێران ھەستیاری دۆخەكە لەبەرچاو بگرێت و ھیچ ھەڵەیەك لە عێراق نەكات و سلوكی خۆی بگۆڕێت