كۆرۆنا نیۆرك دادەپۆشێت

كۆرۆنا ویلایەتی نیۆرك پێش ئیتاڵیا دەخات و پێ دەخاتە ڕەشترین ڕۆژەكانی بەشێوەیەكی وا كە ژمارەی قوربانیان بە كۆرۆنا زیاتر بووە لە قوربانیانی ١١ ی سێپتەمبەر
ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەكە لە نیۆرك گەیشتە ١٣٨٨٣٨ كەس و بەوەش پێش وڵاتی ئیتاڵیا كەوت چونكە ڕێژەی توشبوان لە ئیتاڵیا بۆتە ١٣٥٥٨٦ كەس
بەرپرسانی ئەمریكا دۆخی ئەم ھەفتەی وڵات بە ڕەشتر لە ١١ی سێپتەمبەر ناو دەبەن چونكە ڕێژەی مردن بەرزەو تا ئێستا گەیشتۆتە ١١٨٠٠ كەس

Back to top button