له‌ سنوری سلێمانی كه‌سێكی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوو

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یێندرا كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی  سلێمانی تووش بوونی كه‌سێكی دیكه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ی به‌ ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیدا هاتووه‌: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 13 ساڵ دانیشتووی ناحیەی بازیان بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.

 

Back to top button