روونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
دوای ئهوهی ماڵپهڕی بولتن نیوزی ئێرانی چهند ههواڵیكی له بارهی دروستكردنی چهند بنكهیهكی نوێی هێزهكانی ئهمریكا لهسهر خاكی كوردستان و ناوچه سنویهكان، بڵاو كردهوهو به بهردهوامی دژ به ههرێمی كوردستان ههواڵی چهواشهكارانه بڵاو دهكاتهوه، له بهرامبهردا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان وهڵامی ئهو سایته دهداتهوه
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان له روونكردنهوهیهكدا، رایدهگهیهنێت
بەداخەوە ماوەیەکە سایتی (بولتن نیوز)ی ئێرانی بەردەوامە لە هۆنینەوەی درۆ و بڵاوکردنەوە بابەتی دڵرەشانە لە دژی هەرێمی کوردستان کە دوورن لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە. دوا بابەتی هەڵبەستراویشیان شرۆڤەیەکە گوایا ئەمەریکا بە هاوکاری سەرۆک بارزانی و سەرکردە سوننەکان خەریکی دانانی چەند بنکەیەکی سەربازییە لە هەرێمی کوردستان وناوچە سوننیەکان .
ههروهها رایگهیاندووه كه داوا لە بەرپرسانی سایتی( بولتن نیوز ) و ئەوانەی لە پشت پەردەشەوە هەڵیاندەسورێنن دەکەین لەم بارودۆخە سەختەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهان و ناوچەکەی گرتووەتەوە و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە سەختی گیرۆدەی ئەو ڤایرۆسە بووە ، بابەتەکانیان زیاتر بۆ خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و سەقامگیریی ناوچەکە بێت
روونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
بەداخەوە ماوەیەکە سایتی (بولتن نیوز)ی ئێرانی بەردەوامە لە هۆنینەوەی درۆ و بڵاوکردنەوە بابەتی دڵرەشانە لە دژی هەرێمی کوردستان کە دوورن لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکیان نییە. دوا بابەتی هەڵبەستراویشیان شرۆڤەیەکە گوایا ئەمەریکا بە هاوکاری سەرۆک بارزانی و سەرکردە سوننەکان خەریکی دانانی چەند بنکەیەکی سەربازییە لە هەرێمی کوردستان وناوچە سوننیەکان .
ئێمە لە کاتێکدا سەر لەبەری ئەم راپۆرتە هەڵبەستراوە بەدرۆ دەخەینەوە ، داوا لە بەرپرسانی سایتی( بولتن نیوز ) و ئەوانەی لە پشت پەردەشەوە هەڵیاندەسورێنن دەکەین لەم بارودۆخە سەختەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهان و ناوچەکەی گرتووەتەوە و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە سەختی گیرۆدەی ئەو ڤایرۆسە بووە ، بابەتەکانیان زیاتر بۆ خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و سەقامگیریی ناوچەکە بێت. عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی بڕیار دەدات و پێویستی بەوە نییە خەڵکێک لە دەرەوەی سنوورەوە بەپێی ویستی خۆی ئاراستەی بکات . بوونی ھێزی ھاوپەیمان لە عێراق لە چوارچێوەی رێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی حکومەتی فیدرال و ھێزی ھاوپەیمانان بووە. بۆیە چەواشەکارییەکانی ئەم جۆرە سایتانەش تەنیا نیازی ئاژاوەگێری و فیتنەیان لە پشتە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/4/7