دەستگیركردنی رۆژنامەنووس لە سلێمانی لە سەر كاركردنی بووە لە هەولێریش لەسەر بێ ئەخلاقی بووە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، زریان محەمەد رۆژنامەنووس لەسەر بڵاو بوونەوەی راپۆرتە هەواڵێكی ڤیدیۆی لە شاری سلێمانی گیراوە بەهۆی ئەوەی باسی لە بەكۆمەڵبوونی خەڵك كردووە لە ناو بینایەك لە چاودێری بازرگانی”.
لە راپۆرتە هەواڵیەكەی رۆژنامەنووس زریان محەمەد دا تەنها گواستنەوەی هەواڵێك بووە لەچوارچێوەی دەربرینی نارەزایەتی خەڵك لەمەر قەرەباڵغی و ئەمەش بەهۆی بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لەكاتێكدا لە راپۆرتەكەدا هیچ تەشیرێك و هیچ ئیزافەیەكی پێشەڵكاری رۆژنامەوانی تێدا نیە، دەستگیر كردنیش بۆتە جێگای پرسیار و لەو بارەیەوە رەحمان غەریب رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لهمافی رۆژنامهنوسان دەلێت”دەستگیر کردنی رۆژنامەنوس زریان محەمەد بەسوکایەتی بەکاری رۆژنامەنوسیو پێشێلکردنی ئازادییو ئاستەنگ دروست کردن بۆ گەیاندنی زانیاری راستو دروست دادەنێینو بەتوندی رەتیدەکەینەوە”.
راشیگەیاند “ئەم رۆژنامەنوسە هەواڵو راپۆرتێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بەچاودێری بازرگانی کە هاوڵاتیان قسەی تیا دەکەنو ناڕەزایی بەرامبەر بەقەرەباڵغیو شێوەی بەڕێوەبردنی شوێنەکە دەردەبڕن، لەبەرئەوە شایەنی ئەوەیە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستخۆشیی لێبکەن نەک دەستگیریی بکەن، ئێمە وەک سەنتەری میترۆ داواکارین بەزوترین کات زریان محەمەد ئازاد بکرێت”.
هەر لە هەمان رۆژدا كەسێك بەناوی هێمن مامەند دەستگیر دەكرێت، دەستگیر كردنی ئەو كەسە كە بەناوی رۆژنامەنووس ناوی دەبرێت، لەسەر سكاڵای بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بووە، هەر لەو بارەیەوە حاکم پشتیوان سمکۆ، گوتەبێژی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە” سکاڵا لەدژی هێمن مامەند لەلایەن پۆلیسی هەولێر و بە واژۆی عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر جوڵێندراوە و ئاراستەی ئێمە کراوە، ئێمەش بەپێی ماددەی 7ـی یاسای داواکاری گشتی ژمارە 159ی ساڵی 1979، کە هەر سکاڵایەک لەڕێگەی ئێمەوە بجووڵێندرێت، نووسراو بۆ دادگای لێکۆڵینەوە دەکەین، دادوەریی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێریش لەسەر ئەو سکاڵایە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هێمن مامەند دەرکردووە و ئەمشەو دەستگیرکراوە”.
هۆكاری گیرانی ئەو كەسەی كە ناوی بە رۆژنامەنووس ناو دەبرێت لەبەر ئەوە بووە كە حكومەت و پۆلیسی و هێزەكانی ئەمنی بە سەگ و كەمتیار ناو بردووە، پێشتریش لەسەر ناوزاندوو و جنێودان دەستگیر كراوە، واتا گیرانی هێمن مامەند لەسەر بنەمایی جنێودان بووە نەك راپۆرتێكی رۆژنامەوانی یان بەدوا داچوونێكی میدیایی”.
ئەمەش شارەزایانی بواری مافی رۆژنامەنووسی لە هەرێمی كوردستان پێیان وایە دوا بەدوای ئەوەی لەشكرێك لە خەڵك هاتنە بواری كاركردن لە میدیا و رۆژنامەكانی هەرێمی كوردستان رۆژنامەنووس و خەڵكی سیاسی تێكەڵكراون، بۆیەشە رۆژنامەنووسی راستەقینەكان بەردەوام بوونەتە قوربانی ئەو كەسانەی كە هیچ پەیوەندیان بە كاری رۆژنامەنووسیەوە نیە تەنها بۆ مەبەستی سیاسی و یان جۆڕێك لە خۆدەرخست كار بە پشەی رۆژنامەنووسیەوە دەكەن،”.
لەبارەی دەستگیر كردنی ئەم دوو كەسە كە یەكێكیان لەسەر راپۆرتی هەواڵ بووە ئەوەی تریان لەسەر جنێودان بووە، شارەزایانی بواری مافەكانی رۆژنامەنووسان، پێیان وایە بنەمای كاری رۆژنامەنووسی ئەخڵاقە، ئەخڵاقی پیشەییە خۆ ئەگەر تۆ لەو ئەخڵاقەت لادا ئەوە بێگومان تۆ تاوانباری بۆیە دەكرێت لەسەر بنەمای ئەو ئەخلاقیاتە پیشەییە، هەڵسەنگاندن بكەین و بلێن كەسێك لەسەر كاركردنی پیشەییەكەی گیراوە كە ئەوە زوڵمە لە رۆژنامەنووس كەسێكیش بەهۆی نەبوونی ئەخڵاقی رۆژنامەنووسی گیراوە”.