توێكڵی مۆز ڕووخسار جوان ده‌كات
له‌مه به‌دواوه به هیچ شێوه‌یه‌ك توێكڵی مۆز فڕێ مه‌ده، چونكه چاره‌سه‌رێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری زۆربه‌ی كێشه‌كانی پێسته، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسان و په‌ڵه‌ی سه‌ر ده‌موچاو و جێ برینی زیبكه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
سووده‌كانی بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
– چاره‌سه‌ركردنی په‌ڵه تاریكه‌كان: توێكڵی مۆز یارمه‌تی كاڵكردنه‌وه‌ی په‌ڵه تاریكه‌كانی سه‌ر ده‌موچاو ده‌دات، ڕیشاڵه سپییه‌كانی ناو توێكڵی مۆز لێ بكه‌ره‌وه و له‌گه‌ڵ جێڵی ناو ئه‌لۆڤێرا تێكه‌ڵی بكه، به‌م شێوه‌یه ده‌توانیت چاره‌سه‌ری كیس و ڕه‌شی ژێر چاو بكه‌یت.
– ڕاكێشانی پێست: به هێمنی ڕووی ناوه‌وه‌ی توێكڵی مۆز له پێستت بخشێنه و ماوه‌ی نیو سه‌عات پێوه‌ی به‌جێ بێڵه و دواتر به ئاوی شله‌تێن بیشۆ، توێكڵی مۆز دژه ئۆكسانێكی تێدایه یارمه‌تی ڕاكێشانی پێست ده‌دات.
– چاره‌سه‌ركردنی زیبكه و جێ برین: توێكڵه‌كه بكه به پارچه‌ی بچووك و له ناوچه تووشبووه‌كه‌ی بخشێنه تا ڕه‌نگی توێكڵه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ قاوه‌یی، بۆ ماوه‌ی 30 خولهك پێوه‌ی به‌جێ بێڵه و دواتر به خاولییه‌كی گه‌رم پاكی بكه‌ره‌وه.
بۆ ده‌ستكه‌وتنی باشترین ئه‌نجام، ڕۆژی دووجار ئه‌م كاره بكه، به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ری هه‌وكردن پێست ده‌كه‌یت و پاكی ده‌كه‌یته‌وه.
سه‌رچاوه/ naturesnurtureblog