كۆرۆنا بۆ پارتی هاتووه ئێوه مه‌ترسن!
ئه‌م میلله‌ته شێوێندرا. هه‌موو جۆره گه‌مژایه‌تییه‌كی بۆ خرایه دۆخی شۆڕشگێڕییه‌وه. هه‌ر كه‌س به هه‌رجۆرێك و له هه‌ر شتێك ناڕازی بێت، وه‌ك شۆڕشگێڕ و پاڵه‌وان ده‌بینینرێت. ڕه‌نگه تاكه وڵاتی دونیا بین، چوار ساڵ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌موو به‌ربژێره‌كانی په‌رله‌مان ده‌ناسین. ئێمه ده‌زانین تا چوار خولی تریش كێ و كامه په‌رله‌مانتارن!
ئه‌م میلله‌ته تێكدرا. ڕقێكی قووڵیان له حكومه‌ته. هه‌موو خولیا و ئاواته‌كانیان بۆ ڕووخاندن و له نێوبردنییه‌تی. هه‌موو هێزی خۆیان له دژی به‌كار ده‌هێنن. له كوێدا بۆیان بكرێت خۆپیشاندانی له دژ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیشیان پێ نه‌درێ، به قسه و كه‌لام دژی ده‌وه‌ستنه‌وه. هه‌ر به‌سرووشت و سایكۆلۆژیا، تۆ ڕقت له هه‌رشتێك بێت، یارمه‌تیده‌ری نابیت. تۆ ده‌ته‌وێت حكومه‌ت باش بێت و هه‌رگیزیش خۆت له‌گه‌ڵی نابیت. ده‌ته‌وێت باشه بكات و ناشیه‌ڵیت كه‌سی باش له‌گه‌ڵی بێت. نووسه‌ره‌كان كامانه‌یان زۆر باش و مه‌شهورن، ده‌بێت ڕقیان له حكومه‌ت بێت. ڕۆژنامه‌نووسه‌كان، كامانه‌یان زۆر باش و شاره‌زان، ده‌بێت هه‌میشه دژ به حكومه‌ت و كاربه‌ده‌سته‌كانی بن. گۆرانیبێژه‌كان ده‌بێت گلۆپی زیاده داگیرسێنن تا حكومه‌ت بڕووخێت. شاعیره‌كان ده‌بێت شیعری حه‌ماسی بنووسن و خه‌ڵك هان بده‌ن حكومه‌ت بڕووخێنن. ته‌له‌ڤزیۆنەكان ده‌بێت هه‌ر باسی خراپی حكومه‌ت بكه‌ن، ده‌نا كۆیله و خۆفرۆشن. لێره كه‌س له‌گه‌ڵ حكومه‌ت نییه، ده‌شیانه‌وێت حكومه‌ت باش و به‌هێز بێت. هه‌ر كه‌س توانایه‌كی هه‌بێت، ده‌بێت له دژی حكومه‌ت به‌كاری بهێنێت، ده‌نا ناخرێته به‌ره‌ی گه‌له‌وه. مه‌ریوانی وریا قانع هه‌رگیز به خراپه باسی حكومه‌تی به‌غداد ناكات، قه‌ت دژی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك ناوه‌ستێته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام دژ به حكومه‌تی هه‌رێم ده‌نووسێت و خه‌ڵك ده‌كات به گژی‌دا.
ئه‌م میلله‌ته هه‌موو شت له دوژمنه‌كانی قه‌بووڵ ده‌كات، به‌ڵام سه‌ر ده‌كات به هه‌موو كونێكا بۆ دۆزینه‌وه‌ی عه‌یب و عاری حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی خۆی. پیاوه باشه‌كان به‌لایه‌وه ئه‌وانه‌ن كه خراپه‌ی حكومه‌تیان بوێت. بڕۆ له هه‌موو خه‌ڵكی باشووری كوردستان بپرسه: حكومه‌ت و ئه‌زموونی كوردیت خۆش ده‌وێت؟ حه‌تمه‌ن ده‌ڵێت نا و سه‌د شتی تریش. ئه‌مه‌ش ئاساییه، به‌ڵام نیشانه بگریته‌وه لێی و هه‌میشه حه‌ز بكه‌یت بڕووخێ و بكه‌وێ و بشكێ، ئه‌مه نه‌خۆشییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
سوور ده‌زانێت بێ مووچه‌یی سته‌مێكی عه‌ره‌بییه له كورد بوونی ئه‌و ده‌كرێت، كه‌چی هه‌ر جنێو به حكومه‌تی هه‌رێم ده‌دات و گله‌یی له به‌غداد نییه. ببینه وا سێ ساڵه له كه‌ركووك كه‌وتووه‌ته بن ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی، یه‌ك خۆپیشاندانیان له دژ ناكات.
ئێستای كۆرۆناش، فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی جه‌یش و شورته‌ی ئیتیحادی و حه‌شدی شه‌عبی جێ به‌جێ ده‌كات، بێ ده‌نگ و ئاقڵ له ماڵه‌كه‌ی دانیشتووه و به موو لێی لانادات، كه‌چی دێت له هه‌ولێر ده‌یشكێنێ و بۆڵه بۆڵیش ده‌كات. گه‌نجێك نامه‌یه‌كی فه‌یسبووكی بۆ ناردم، ده‌یوت: به‌م زووانه ده‌ڕژێینه جاده. وتم زوو ده‌ست پێ بكه‌ن، كۆرۆنا بۆ پارتی هاتووه، ئێوه مه‌ترسن.
میلله‌تێك كه هه‌رچی ئه‌زموونه ژیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانی، دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی پاكستان و سعودییه و ئه‌فغانستانه، بۆ ده‌یه‌وێت سیستمێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی هۆڵندای هه‌بێت؟ ده‌بێت خۆشویستنی حكومه‌ت و پاڵپشتی كردنی بكرێته كولتوور. تۆ ڕقت له‌م حكومه‌ته نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ده‌ست پارتییه‌وه‌یه، به‌ڵكو هه‌ر له ڕه‌گه‌وه ڕقت له حكومه‌تی هه‌رێمه جا به ده‌ست هه‌ر كه‌سێكه‌وه بێت. تۆ هه‌میشه بیانوویه‌كت هه‌یه تا ڕقت له حكومه‌ت بێت. تۆ هه‌ر ده‌ته‌وێت حكومه‌ت باشه‌ی تۆی بوێت و هه‌رگیزیش تۆ باشه‌ی ئه‌و‌ت ناوێت. كه میرنشینی بابان ده‌ڕووخێت، هه‌موو دانیشتوانی سلێمانی پانزه هه‌زار كه‌سێكن، كه‌چی هه‌ر به‌شی پێشوازی گه‌رم له ئۆردووی تورك، چه‌پڵه لێده‌ری تیا بوو. كه میرنشینی سۆران ڕووخا، ئاوگێڕ و چه‌پڵه‌كووت و هه‌لهه‌له‌چی له شار مابوو. یه‌كێك له هۆكاری له نێوچوونی كۆماره‌كه‌ی قازی، ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و كوردانه‌ی ڕقیان له حكومه‌ت و ئه‌زموونی خۆیان بوو، زۆرتر بوون له‌و كوردانه‌ی له‌گه‌ڵ قازی بوون!